بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی روونکردنەوەیەک  بڵاو دەکاتەوە

 

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وێڕای ئەوەی ستایشی ڕێکارەکانی خۆپارێزی وەزارەتری تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆ دەکات  ئاماژە بەوە دەکات هەمامەنگی و راوێژی تەواو هەبووە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ و پارێزگا و دامودەزگاکانی تری پەیوەندار و بەشداری بڕیارەکان و رێکارەکانی رێگریکردن و خۆپارێزی لە نەخۆشی کۆرۆنا بوون و بە هیچ جۆرێک پەراوێز نەخراون  و لێداونەکانی  د، سفین بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی گوزارشت لە ڕاو بۆچوونی خۆی دەکات  .

 

 

ڕوونکردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی …

دوای بڵاوبوونەوەی چاوپێکەوتنێکی ڤیدیۆیی بەڕێز (د. سفین) بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، بە پێویستمان زانی ڕای گشتی لێ ئاگادار بکەینەوە کە ئەو قسانەی ناوبراو گوازرشت لە ڕا و بۆچوونی خۆی دەکات نەوەك بەڕێوەبەرایەتیەکەمان.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەم لێدووانانە ڕەتدەکەینەوە و ڕایدەگەیەنین کە بەردەوام ئەندام بووینە و بەشداربووینە لە لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا لەسەر ئاستی وەزارەتی تەندروستی و ناوەخۆ و پاریزگاکان وە بەشداری بڕیارەکان و ڕێکارەکانی ڕێگریکردن و خۆپارێزی لە نەخۆشی کۆڕۆنا بووینە و ڕاوسەرنجمان بەهەند وەرگیراوە و جێبەجێکار بووینە وە هەمامەنگی و ڕاوێژی تەواو هەبووە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و ناوەخۆ و پارێزگا و دامودەزگاکانی تری پەیوەندار.

 

لێرەوە دەمانەوێت ڕای گشتی دڵنیا بکەینەوە کە هەموو ڕێکارەکان بەتایبەتی قەدەغەی هاتوچۆ بەشێکی گەورە و گرنگی ڕێکارەکان بووە و ستایشی هەموو ڕێکارەکانی بەڕێزان لە وەزارەتی ناوەخۆ و تەندروستی دەکەین کە ئامانج و کاری پێشینە تەنها بۆ بەرژەوەندی و سەلامەتی هاوڵاتیان بووە.

 

لەکۆتاییدا جارێکی تر هەر ڕاوبۆچوونێک و لێدوانێکی کەسی ڕەتدەکەینەوە کە ببێتە مایەی لاواز بوونی متمانە و هەماهەنگی کارکردن، دووپاتیشی دەکەینەوە کە هەمووان دەبێت پاڵپشتی بڕیارەکان و ڕاسپاردەکان بین و جەختیش لە پابەندبوونی هاوڵاتیان دەکەینەوە بۆ ڕێنماییەکان و ئامۆژگاریەکانی تەندروستی.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی

1 حوزەیران 2020

Back to top button