راوێژکاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی: ئەو دۆخەی سلێمانی تێكەوتووە ئەوانە بەرپرسن كە دەرگایان لەسلێمانی بەرووی ئێران كردەوە

د.دڵشاد عبدالرحمن راوێژکاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە نووسینێكی دا لەژێر ناونیشانی كێ بەرپرسیارە لەو دۆخەی سلێمانی تێكەوتووە دەنووسێت”ناکرێ ئەم دۆخە نالەبارەی تەندروستی لەسلێمانی ،ھەرئاوا ڕاگوزەر تێپەڕێ،ئەمە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەژیانی ھاوڵاتیانەووھەیە،بەتایبەتی کەدانیشتوانی پارێزگای سلێمانی لەسەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆناوە پابەندی تەواوی بڕیارەکانی حکومەت بوون وئەوەی لەسەریان بوو کردویانە

 

هەر لە نووسینەكەی دا راوێژكارەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەشنووسێت” ئەوانەی دەروازەکانی سلێمانی یان بەڕووی سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا کردەوەو،ئەوانەی تیمەتەندروستیەکانیان لەباشماخ کشاندۆتەوە،دەبێ وەڵامی خەڵک بدەنەوە کەلەسەر چ بنەمایەک دەروازەکانی سلێمانی یان واڵاکرد،ھۆکاری سەرەکی ئەم بڵاوبونەوە خێرایە ھاتنی بئ کۆنتڕۆڵی خەڵکە لەپارێزگاکانی تری عێراق وکەرەنتین نەکردنی ئەوانەن کە لەدەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە .ئیدارەی خۆجێی سلێمانی وخودی جەنابی پارێزگار دەبێ ڕوونکردنەوەی ھەبێ .

دەقی نووسینەكەی راوێژكاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی

 
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی کۆرۆنا لەسلێمانی؟
 
ناکرێ ئەم دۆخە نالەبارەی تەندروستی لەسلێمانی ،ھەرئاوا ڕاگوزەر تێپەڕێ،ئەمە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەژیانی ھاوڵاتیانەووھەیە،بەتایبەتی کەدانیشتوانی پارێزگای سلێمانی لەسەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆناوە پابەندی تەواوی بڕیارەکانی حکومەت بوون وئەوەی لەسەریان بوو کردویانە
.ئەوانەی دەروازەکانی سلێمانی یان بەڕووی سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا کردەوەو،ئەوانەی تیمەتەندروستیەکانیان لەباشماخ کشاندۆتەوە،دەبێ وەڵامی خەڵک بدەنەوە کەلەسەر چ بنەمایەک دەروازەکانی سلێمانی یان واڵاکرد،ھۆکاری سەرەکی ئەم بڵاوبونەوە خێرایە ھاتنی بئ کۆنتڕۆڵی خەڵکە لەپارێزگاکانی تری عێراق وکەرەنتین نەکردنی ئەوانەن کە لەدەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە .ئیدارەی خۆجێی سلێمانی وخودی جەنابی پارێزگار دەبێ
ڕوونکردنەوەی ھەبێ .
 
د.دڵشاد عبدالرحمن
راوێژکاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی
Back to top button