سوپای عێراق هەڵدەوەشێتەوە

خواكوڕك

تا دێت نیشانەكانی لەبەر یەك هەڵوەشانەوەی ئەوعێراقەی كە بەبێ‌ خواستی هیچ كامێك لە پێكهاتەكانی بەیەكەوە نراوە زیاتر دەبن, تەنانەت بە جۆرێك كە زۆرێك لەیاساكانی خراونەتە خزمەتی بیری تایفەگەری, بەمەش سەروەریەكی بۆ یاسا نەهێشتۆتەوە.
لە دواهەمین دەركەوتەكانی زاڵ بوونی هزری تایفەگەر‌و كەوتنی حكومەت گرتەیەكی ڤیدۆیی سەربازگەیەكی عێراقیە كە دەرچوانی سەربازگەكە بە كۆمەلێك شیعری تایفی‌و دینی سوێند دەدرێن.
چاودێرانیش دەڵێن:” ئەم جۆرە مامەڵەیە لە نێو دامو دەزگا فەرمیەكانی حكومەت راگەیاندنی مەرگی حكومەتە, وە پێمان دەڵێت ئەو عێراقەەی ئێستا بەڕێوە دەچێت گرووپ ‌و تائیفەی جیایە بەڕێوەی دەبەن نەك ئەوانەی بە ناوی گەڵ قسە دەكەن‌و گەڵ دەنگیان بۆیان داوە

Back to top button