یەكێتی هەوڵی لەكار دوورخستنەوەی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەدات

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە ئەمرۆ د، سەباح هەورامی بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئاشكرای كردووە كە رێژەی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی 160 حاڵەتی تێپەراندووە”.

هەر بەگوێرەی زانیارەیەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە سەركردایەتی یەكێتی لە ئێستادا رێگری لە راگەیاندنی ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەن و رێگا نادرێت بڵاو بكرێتەوە”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاندووە كە د.سەباح هەورامی گوتوویەتی كە دەبێت رێژەی راستەقینە بڵاو بكرێـتەوە بۆ ئەوەی خەڵك ئاگاداری دۆخەكە بن كە مەترسیدارە بەڵام یەكێتی لە هەوڵدایە ناوبرا لە پۆستەكەی دووربخاتەوە”.

 

 

Back to top button