دۆخی ئیدارەی سلێمانی تەقیەوە و ڤایرۆسی كۆرۆنا لەم شارە لەدەست دەرچوو
بەهۆی تەداخوڵاتی سیاسی لە كاری تەندروستی و لێژنەكانی روبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی دۆخی سلێمانی لە ئێستادا لە مەترسیدایە و پێشتر د. سەباح هەورامی بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئاشكرای كردبوو كە كۆرۆنا لە سلێمانی بە سیاسی كراوە”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە” دۆخێكی مەترسیدار لە سلێمانی دەگوزەرێت ڤایرۆسەكە لەدەست دەرچووە و ئێستا نەخۆشەكان لە دەرگای نەخۆشخانەكان دەدەن، بەڵام لەلایان یەكێتیەوە، هەوڵی شاردنەوە دەدرێت”.
سەرچاوەكە باسی لەوەش كردووە، كێشەیەكی زۆر كەوتۆتە نێوان سەركردایەتی یەكێتی و بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی و هەڤاڵ ئەبوبكر پارێزگاری سلێمانیش دۆخەكە بە دەستێوەردانی یەكێتی دەزانێت و بەرپرسیاریەتی خستۆتە سەر سەركردایەتی یەكێتی”.
سەرچاوەكە دەشلێت، پارێ.گاری سلێمانی تاوانبارە بەهۆكاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چونكە پابەندی رێنمایەكانی یەكێتی بوو لەماوەی رابردوو و پابەندی بریارەكانی وەزارەتی ناوەخۆ و تەندروستی نەبوو، بە بریاری پارتی ناوزەندیان كردووە، ئەمەش بۆتە هۆكاری ئەو دۆخە لە سلێمانی”.
سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات یەكێتی و هەڤاڵ ئەبوبكر پارێزگاری سلێمانی لەهەوڵدان دۆخەكە بخەنە ئەستۆی د. سەباح هەورامی بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی و هەوڵێک هەیە بۆ دوورخستنەوەی (د. سەباح هەورامی) بەڕێوەبەری تەندروستی بەهۆی ئاگادارنەبوونی لە دۆخی کۆڕۆنا و ئەنجامنەدانی پشکنینەکان و کەمتەرخەمی لە ڕووبەڕووبوونەوەڕ کۆڕۆنا.