پارێزگاری هەولێر هەواڵێكی دڵخۆشكەری بۆ كاسبكارانی رادەگەێنێت
د. فرست سۆفی پارێزگاری هەولێر رایگەیاندووە كە لەچەند رۆژی داهاتوو دا ئاسانكاریەكی زۆر دەكەین بۆ كاسبكارانی هەولێر”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە سەرجەم دەروازەكانی داخل بوون بۆ هەولێر دادەخرێن و لەناوەخۆی هەولێریش دۆخەكە ئاسانكاری بۆ دەكرێت”.
بەهۆی ئەوەی لە پارێزگای هەولێر تیمەكانی تەندروستی بە رێنمایی و جێبەجێكاری بریارەكان بوونە بەباشی و پشكنینی زۆریان ئەنجام داوە، دۆخی كۆرۆنا لە شاری هەولێر لەگەڵ شارەكانی تر زۆر باشترە، بۆیە پارێزگاری هەولێر دەیەوێت هاوكاری كاسبكارانی هەولێر بكات”.