نرخی نەوت جارێكی دیكە بەرزبوەوە

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 2ی حوزه‌یرانی 2020، نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان جارێكی دیكە بەرزبوەوە و هاوكات نرخی نەوتی خاو وەبرێنت لەبازاڕەكان بەمشێوەیە مامەڵەی پێوەكرا:

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 38 دۆلار و 67 سەنت‌.

هاوكات نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 35 دۆلار و 72 سەنت فرۆشرا.

بەڕای شارەزایانی بوارەکە بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە بەشێکی وڵاتان لەدوای کۆرۆنا و هەروەها بەگەڕخستنەوەی کارگە و شوێنە بازرگانییەکان.

Back to top button