مستەفا كازمی بە جلی سەربازییەوە گەیشتە كەركووك

کەمێک پێش ئێستا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان گەیشتە پارێزگای کەرکوك.

بەگوێرەی زانیارییەكان، مستەفا كازمی بە جلی سەربازییەوە سەردانی كەركووكی كردووە، ئامانج لە سەردانەكەی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی دیجلەیە دژی چەكدارانی داعش.

ئەوە لەکاتێکدایە ماوەیەکە چەکدارانی داعش لە سنوری ئەو دوو پارێزگایە جموجوڵ و چالاکیەکانیان زۆربووە و هەفتەی پێشوو وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی شارەکەی کرد و بڕیاریدا دوو فەوجی دیکەی پۆلیسی فیدراڵی بنێرێتە کەرکوك.

Back to top button