عەلی حمە ساڵح : سۆران عومەر دەمانچەی لە ئاسایشی پازگەی پردێ راكێشا

خواكوڕك
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ هەردوو پەرلەمانتار سۆران عومەر‌و عەلی حەمە ساڵ ویستیان بچنە شاری هەولێر لە بازگەی پردێی ئاسایش دەمەقاڵە لە نێوان سۆران عومەر ‌و ئاسایشی بازگە دروست دەبێَت, عەلی حەمەسالح دەڵێت:” سۆران عومەر دەمانچەی لە ئاسایش راكێشا”
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە رووداوەكە بە (خواكوڕ)ی راگەیاند:” كاتژمێر 8:30 خولەكی ئەمشەو دوای ئەوەی لە بازگەی پردێی ئاسایش داوای خۆناساند لە سۆران عومەر كراوە, دەمە قالە كەوتۆتە نێوان پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی سۆران عومەر‌و كارمەندێكی ئاساش, كە بە هۆیەوە پەرلەمانتارەكە چەكی راكێشاوە.
پەیوەست بە رووداوەكە عەلی حەمە ساڵح كە لە نزیك رووداوەكە بووە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیوەتی:” لەگەڵ سۆران عومەر بەدوایەكدا دەرۆیشتین بۆ هەولێر دوای ئەوەی دەمە قالە كەوتە نێو كارمەندی ئاسایش‌و سۆران عومەر كە ئاسایش دەیگوت سۆران عومەر میلی دەمانچەی راكێشا بۆیە گەڕاینەوە سلێمانی”

Back to top button