رۆناڵدۆ نازاریا: میسی باشترین یاریزانی مێژوویە

رۆناڵدۆ نازاریا، ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانی دەڵێت، میسی باشترین یاریزانی مێژوویە. دووبارەبونەوەی یاریزانی هاوشێوەی لیۆ 20 بۆ 30 ساڵی دەوێت، بۆیە من پێموایە ئەو باشترین یاریزانی مێژوویە و ئەستەمە هیچ یاریزانێکی دیکەی هاوشێوەی گۆڵکارەکەی بارسێلۆنا دووبارە ببێتەوە .

رۆناڵدۆی دیاردە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بێ ئەوەی ناوی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بێنێت دەڵێت نێیمار، هازارد، سەڵاح و مباپێش یاریزانی باشن و چێژ لە یارییەکانیان دەبینم.

Back to top button