له‌ دهۆك دوو تووشبووى كۆرۆنا چاك بوونه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی دهۆك بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌ دهۆك دوو تووشبووى كۆرۆنا چاك بوونه‌وه.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە ئەو دووکەسە خەڵکی قەزای ئاکرێن و دوای چەندین پشكنین دەرکەوت ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندوە.

ئەوە لەکاتێکدایە چەند رۆژێکە ژمارەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بۆتەوە و بەو هۆیەوە قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندراوە.

Back to top button