وهزارهتی كشتوكاڵ: سهرقاڵی چارهسهركردنی كێشهی هاتوچۆی جووتیار و خاوهنكارانی پڕۆژه كشتوكاڵییهكانین
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، سەبارەت بە دروستبوونی گرفتی هاتوچۆی جووتیاران بۆ سەر کێڵگە و پرۆژەکانیان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
راگەیاندراوێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
جووتیار و خاوەنكارانی كەرتی كشتوكاڵ
دوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ وەك رێكارێكی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ، كێشەی چوونتان بۆ سەر كێڵگە و پڕۆژەكانتان دروست بووە، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا وەرزی دروێنە و پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆییە، ئەم قەدەغەیە كاریگەری راستەوخۆی كردۆتە سەر بەرهەم.
بەڕێزان وەك وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راپۆرتێكمان پێشكەش بە ئەنجوومەنی وەزیران كردووە بۆ ئەوەی ئاسانكاری لە هاتوچۆی ئێوە بكرێت بۆ ئەوەی زیان بەر بەرهەماكانتان نەكەوێت.
لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەی هاتوچۆی جووتیار و خاوەنكارانی پڕۆژە كشتوكاڵییەكانین، دواتر لە دەرەنجامی چارەسەركردنی كێشەكە ئاگادارتان دەكەینەوە.
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
2/6/2020