شاره‌زایه‌كی ئه‌منی كازمی بۆیه سه‌ردانی كه‌ركووكی كرد تا هه‌ماهه‌نگی له نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق دروست بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌ش
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی پارێزگای كه‌ركووكی كرد پشپۆرێكی بواری ئه‌منی هۆكاری سه‌ردانی كازمی بۆ كه‌ركووك ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یێنێت كه دوو ئامانجی هه‌یه له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا.
هیشام هاشمی، شاره‌زا و پسپۆڕێكی بواری ئەمنیی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوك نووسیویه‌تی كازمی لە سەردانەكەیدا بۆ كەركوك دوو ئامانجی هەیە، یەكەم، چاودێریكردنی رەوشی ئەو ئۆپەراسیۆنەی لە باشوری رۆژئاوای كەركوك دەستیانپێكردووە بە بەشداریی حەشدی شەعبی و حەشدی عەشایری، هەروەها ئامانجی دووەمیش بڕیاردانە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەنێوان هێزەكانی حكومەتی فیدراڵ و هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچە جێناكۆكەكان، بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەی داعش قۆستویەتیەوە.
شایه‌نی باسه ئه‌مڕۆ، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێك گەیشتە پارێزگای كەركوك، هاوكات هێزە ئەمنییەكانی عێراق بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی سەربازییان بۆ پشكنینی باشوری رۆژئاوای كەركوك تاوەكو سنوری پارێزگای سەڵاحەدین دەست پێكرد.