له‌ كه‌ركووك قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راگه‌یێندرا تا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی دا، ئه‌مڕۆ بڕیاره‌كه‌ له‌ كه‌ركووك چوه‌ بواری جێبه‌جێكردن و بڕیاره‌ تا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو قه‌دغه‌ی هاتوچۆ به‌رده‌وام بێت، شانەی قەیرانەكان لە پارێزگای كەركوك رایده‌گه‌یێنێت كه‌تەواوی دەروازەكانی لەگەڵ پارێزگاكانی دیكەدا داخران و هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات سزای ده‌ده‌ین.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ شانەی قەیرانەكانی كەركووك ئەمڕۆ سێشەممە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بڕیاری سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لەسەرتاسەری پارێزگاكە دەركراوە قەدەغەی هاتووچۆ تاوەكو كاتژمێر 06:00ی بەیانیی رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت، دەشڵێت “لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە حكومییەكان دەوام راگیراوە، جگە لەو دامەزراوانەی بەگوێرەی بڕیاری لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی جیاكراونەتەوە”.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ی شانەی قەیرانەكانی كەركووكدا هاتووه‌، لە كاتژمێر 06:00ی بەیانی تاوەكو كاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆ نانەواخانەكان كراوەدەبن، هەروەها لە كاتژمێر 07:00ی بەیانی تاوەكو كاتژمێر 01:00ی دوای نیوەڕۆ شوێنەكانی فرۆشتنی كەلوپەلی خۆراك و سەوزە و میوە كراوە دەبن، بەڵام دەروازەكانی پارێزگای كەركوك لەگەڵ پارێزگاكانی دیكە بە تەواوی دادەخرێن.

شانەی قەیرانەكانی كەركووك ئاماژەی بەوەشكردوە، هەر كەسێك سەرپێچی بڕیارەكان بكات و پابەندنەبێت بە رێنماییەكان رێكاری یاسایی توندی لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر و سزادەدرێت.

Back to top button