تووشبوویه‌كی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له گه‌رمیان گیانی له‌ده‌ستدا
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كه‌سێك به هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ولێر كگیانی له ده‌ستدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، تووشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ كه ئافرەته و تەمەن 63 ساڵه، دانیشتووی دەڤەری گەرمیان قەزای کفری گەڕەکی ئازادی، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە 5/30 لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای مانەوەی چوار ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ كه ئافرەته و تەمەن 63 ساڵه، دانیشتووی دەڤەری گەرمیان قەزای کفری گەڕەکی ئازادی، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە 5/30 لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای مانەوەی چوار ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.
وەزارەتی تەندروستی
2 حوزەیران 2020