بە ڤیدیۆ: شاسوار عه‌بدولواحید له سلێمانی به‌ردباران كرا
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له سلێمانی به‌رز بووه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی بۆ ماویی شه‌ش رۆژ راگه‌یاند بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وتوه ژماره‌یه‌ك كاسبكار داوایانكرد كه رێگه بدرێت كاسبی بكه‌ن و بژارده‌ی دیكه بۆ رێگری له ته‌شه‌نه‌ی كۆرۆنا بگیرێته به‌ر، ئه‌مش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسی خۆیان بخه‌نه سه‌ر شه‌پۆلی ناره‌زایه‌تیه‌كان.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ناره‌زایه‌تیه‌كان، شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له ڕێگای په‌یج و كه‌ناڵه‌كانییه‌وه رای گه‌یاند به‌شداریی گردبوونه‌وه‌كه‌ی كردووه، پێویسته ناره‌زایه‌تیه‌كان فراوان بكرێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ نێو گردبوونه‌وه‌كه لای هاووڵاتییان به‌ردباران كرا و ده‌ركرا.
كاسبكارێكی سلێمانی به خواكوڕكی راگه‌یاند كه شاسوار بۆ مه‌رامی سیاسی هاتبوو كه ئێمه مه‌رامی سیاسیمان نیه به‌لكو داوای بژارده‌ی دیكه ده‌كه‌ین. بۆیه شاسوارماندایه به‌ر به‌رد و بوتلی ئاو پێلاو. به‌شێك له به‌شدار بووانی گردووبنه‌وه‌كه‌ش هوتافی بۆكوێ دێیت دز یان به‌رامبه‌ر به شاسوار ده‌گوته‌وه‌و جامی ئۆتۆمبێله‌كانیان شكاند.
https://www.facebook.com/411891885531368/posts/3225087390878456/?vh=e