پارێزگاری نەجەف ، هەر چوار ژنەکەی وەک کارمەندی باڵای حکومەت دامەزراندووە
بە پێی ئەو بەڵگەیەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە لوئەی یاسری ، پارێزگاری نەجەف کە خاوەن چوار هاوسەرە ، هەر چواریانی بە کارمەندی پلە باڵا دامەزراندووە .
لە بەڵگەنامەکەدا بەم شێوە زانیاری لە سەر هاوسەرەکانی بڵاو کراوەتەوە
١_ جینان یاسری، هاوسەری یەکەم، بە مووچەی 2 ملیۆن دینار، وەک وردبینی یاسایی لە وەزارەتی نەوت، لقی نەجەف کارمەندە.
٢_ بوشرا سائیب ئەبوو غنێم، هاوسەری دووەم، بە مووچەی 2 ملیۆن دینار، لەناو دیوانی پارێزگا کارمەندە. واتە لەگەڵ کاکی پارێزگار خۆی.
٣_ عالیە نووری خزێر، هاوسەری سێیەم، لە ئەوقافی شیعە بە مووچەی 2 ملیۆن و 200 هەزار دینار دامەزراوە.
٤_ بەنین هاشم غەریفی، هاسەری چوارەم، ڕاوێژکاری دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە حکوومییەکان بە مووچەی مووچەی 2 ملیۆن و 100 هەزار دینار.