گەرمیان : شەش کەسی دیکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا دەرئەنجامی نوێی پشکنینەکان بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات و دنووسێت شەش حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە گەرمیان تۆمار کراوە
دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، سێ ئافرەت تەمەن ٣٨ و ٢٨ و ٢٠ ساڵ و دوو پیاو تەمەن ٦٤ و ٢٣ ساڵ، منداڵێك تەمەن ٩ ساڵ، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوون.
چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری.
دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار.
وەزارەتی تەندروستی
٢ حوزەیران ٢٠٢٠