ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە پارێزگای هەولێرسوپاسی دانیشتووانی هەولێری پایتەخت دەکات
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارێزگاری هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان سوپاسنامەیەک ئاراستەی دانیشتوانی هەولێری پایتەخت دەکات .
لەو سوپاسنامەدا هاتووە سپاستان دەکەیین کە بەپێی رێنمایی تەندروستی و یاساکانی قەدەغەی هاتووچۆ نمونەیەکی جوانتان لە سەروەری یاسا نیشان داوە و پابەندی بڕیارەکان بوون
دهقی پهیامهكهی ئهنجوومهنی سهركردایهتی پارێزگای ههولێری پارتی:
هاوشارانی ئازیز
هەولێریانی خۆشەویست
سوپاس بۆ خۆراگریتان لە بەرامبەر رووبەڕووبوونەوەی پەتای جیهانی کۆرۆنا، کە ئەم پەتایە ئەمڕۆ لە سەرتاسەری دوونیا کاریگەری گەورەی ئابووری و تێکدانی ژیانی ئاسایی دروست کردووە. لە سۆنگەی هەستکردنمان بە زەحمەتی ژیان و ئازاری سەختی ئابووری ئێوە، بە پێویستمان زانی سوپاستان بکەین، کە ئێوە لە پێناو سەلامەتی خۆتان و کۆمەڵگه، تەواو پەیوەست بوونە بە رێکارە تەندروستیەکان.
دڵنیاین پێکەوە ئەم دۆخە تێدە پەڕێنین و وەك هەمیشە هەولێر و کوردستان سەلامەت و ئارام و ئاوەدان دەبێت.
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر
2/6/2020