پارێزگای سلێمانی : سی و پێنج حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەردەوامی ڕاگەیاندنەکانی خۆیدا لە بارەی دوا ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا ئاشکرای دەکات لە پارێزگای سلێمانی سی و پێنج کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
دهقی راگهیهندراوهكهی وهزارهتی تهندروستی:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، 35 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، 21 پیاو و 10 ئافرەت و 4 منداڵ.
11 تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، 24 تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان ھەیە.
29 تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.
1 تووشبوو دانیشتووی پیرەمەگروون.
1 تووشبوو دانیشتووی عەربەت.
1 تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ.
1 تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار.
1 تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین.
1 تووشبوو دانیشتووی پارێزگای ئەنبار.
وەزارەتی تەندروستی
2 حوزەیران 2020