سه‌رۆكی ئه‌مریكا له گوتاری ماڵئاوایی فرمێسكی رژاند
خواكوڕك
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ 11/1/2017 باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکا وتاری ماڵئاوایی پێشكه‌ش كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به پێكه‌وه كاركردن و بڕوابوون به‌تواناكانیان ده‌توانن گۆڕانكای گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن.
له گوتاری ماڵئاواییدا ئۆباما له‌نێو هۆتافی ئاماده‌بووان رایگه‌یاند، “بەهەموو پێوەرەکان، ئەمەریکا ئەمڕۆ بەهێزتر و باشترە لەوەی کە هەشت ساڵ لەمەوپێش هەبوو”.
ئۆباما ئه‌وه‌شی گوت، كه ئەمریکا لە شەڕکردن دژی تیرۆر و داعش‌یش بەردەوام دەبێت و ئەمریکا رێگەناده‌ن گرووپه تیرۆریستیه‌كان بەردەوام بن لەو کارانە و لەڕێگەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەسەر داعشدا زاڵ دەبن و تێکدەشکێندرێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند، “پێویستە هەموومان بەبێ جیاوازی گرنگی بە تێڕوانین و بیروبۆچونی بەرامبەرەکانمان بدەین و گوێیان بۆ بگرین” هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، “هەرکاتێک قەدری دیموکراسی نەزانین، ئەوا دەکەوێتە مەترسییەوە”.
له‌باره‌ی سیاسه‌تكرنه‌وه بۆچوونی خۆی بۆ ئاماده‌بووان روونكرده‌وه و رایگه‌یاند، “سیاسەت جەنگی ئایدیاکانە، دیموکراسی ئێمە بەمشێوەیە دیزاینکراوە، لە چوارچێوەی دیبەتێکی تەندروستدا، ئامانجە جیاوازەکانمان دیاردەکەین و بە رێگەی جیاوازیش بەدەستیان دەهێنین”.
له‌كۆتایی وتاره‌كه‌شیدا به‌چاوی پڕ فرمێسكه‌وه گوتی “کۆتا داواکاریم لە ئێوە ئەوەیە کە باوەڕ و متمانەتان هەبێت، نەک بە من کە دەتوانم گۆڕانکاری دروستبکەم، بەڵکو بە تواناکانی خۆتان”.
باراك حسێن ئۆباما، ناوبراو تەمەنی ٥٥ ساڵە و لە 4ی ئابی 1961 لە هاوای لە دایکبووە. ئەندامی پارتی دیموکراتی ئەمریکایە، لە 20ی کانوونی دووەمی 2009 بووە 44-مین سەرۆکی ئەمریکا.ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکا وتارەکەی لە شیکاگۆ پێشکەشکرد، هەمان ئەو شوێنەی کە ٢٠٠٨ و ٢٠١٢ وتاری سەرکەوتنی تێدا پێشکەش کرد.