هەنار بۆ 10 نەخۆشی دەرمانە

هەنار یەكێكە لەو میوانەی دەوڵەمەندە بەكۆمەڵێك ئاوێتەی خۆراكی گرنگ، ڤیتامین، كانزاكان، دژە ئۆكسان ‌و ڕێژەیەكی زۆر لەئاو هەروەها پڕۆتین ‌و شەكر‌و ڕیشاڵیشی تێدایە، بۆیە خواردنی كۆمەڵێك سودی تەندروستی بۆ مرۆڤ هەیە:

1. هەنار پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و دەمارەكان دەكات.

2. بەهۆی ئەو ئەنزیمانەی كە تێیدایەتی ڕێگری لە لاوازبوونی ئێسك دەكات.

3. خواردنی هەناری قەبارە مامناوەند وا دەكات مرۆڤ ئارەزووی خواردنی لەلا دروست ببێت.

4. هەنار ڕێژەیەكی زۆر لەدژە ئۆكسانی تێدایە یارمەتیدەرن بۆ ڕزگاربوون لە خانەی شێرپەنجەیی.

5. ڕێژەی شەكر لە خوێندا ڕێكدەخات.

6. سەرئێشە چارەسەر دەكات.

7. كرمی ڕیخۆڵە لە ناودەبات بەتایبەتیش لە منداڵاندان

8. ئەنیمیا یاخود كەمخوێنی چارەسەر دەكات.

9. نەخۆشی زەهایمەر چارەسەر دەكات، كە بەچوونە تەمەن مرۆڤ دووچاری دەبێت.

10. خانمان لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك دەپارێزێت.

Back to top button