كه‌ریم بنزیما: دوایی ماوه‌یه‌كی زۆر ئاسان نیە دووباره یاریی بكه‌یه‌وه
كه‌ریم بنزیمای فڕه‌نسی و هێرشبه‌ری ریال مه‌درید ئیسپانی، ده‌رباره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی بۆ مه‌شقه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی یارییەکان بۆ كه‌ناڵی یانه‌كه‌ی قسه‌ی كردوووه و گوتویه‌تی: یاریی نه‌كردن بۆ ماوه‌ی دوو مانگ، به‌ڕاستی زه‌حمه‌ته، ئێمه له ماوه‌ی رابردوو به‌هۆی كه‌ره‌نتینه به بارودۆخێكی هه‌ستیار و به‌بێ مه‌شق و راهێنان تێده‌په‌رین، له‌م كاته‌شدا گه‌ڕانه‌وه‌ی توانا جه‌سته‌ییه‌كان وه‌كو ئه‌و كات، زه‌حمه‌ته، به‌ڵام ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌ی به‌باشی خۆمان بۆ یارییه‌كان ئاماده بكه‌ین و ئامانجی گه‌وره‌مان هه‌یه له‌م وه‌رزه.
كه‌ریم زیاتر قسه‌ی كردووه و گوتوویه‌تی: به‌هۆی كۆرۆنا نیگه‌رانبووین، دوایی گه‌ڕانه‌وه‌ش مه‌شقه‌كان تاكه كهسیبوون، ئێستا سه‌رنجی سه‌رجه‌م یاریزانانی یانه‌كه‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی توانا جه‌سته‌یه‌كان به باشترین شێوه، جگه‌له‌وه‌ی ده‌مه‌وێت ئه‌وه ئاشكرا بكه‌م، من و ته‌واوی یاریزانانی مێرێنگی ئێستا به‌كاتێكی باش تێده‌په‌رین و مه‌شقی قورس ده‌كه‌ین، ئێستاش ئاماده‌ینه بۆ ئه‌وه‌ی یارییه‌كانی لالیگا دهستپێبلاتهوه.