وەزارەتی تەندروستی: ئەگەر خۆمان نەپارێزین و بێباك بین كارەسات روودەدات

د. محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان به‌كوردستان 24 ى رایگەیاند، پێویستە ھەموو ھاووڵاتییان خۆیان و كەسوكاریان لە تووشبوون بە كۆرۆنا بپارێزن، ئەوەی ئێستا ھەیە نیشانەیەكی ئاگاداركردنەوەی توندە، پێویستە بەرەو ئامادەكاری دیكە ھەنگاوبنێین.

راشیده‌گه‌ێنێت ،بە خۆشحاڵییەوە ئەو كەسانەی لە نەخۆشخانە چارەسەریان وەرگرتووە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە دووبارە تووشی كۆرۆنا نەبوونەتەوە.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ تائێستا زیاتر لە 12 ھەزار كەس لە ھەرێمی كوردستان كەرەنتین كراوە و نزیكەی 80 ھەزار كەس پشكنینیان بۆ كراوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ده‌شڵێت ، تائێستا كێشەی شوێن و چارەسەری نەخۆشەكانمان نییە، بەڵام ئێوە لەوە دەترسین ژمارەكان لە 10 ھەزار تێپەڕێت و ژمارەی مردووان زیاتربێت.

باسی لەوەشكرد ، بەپێی داتا جیھانییەكان زۆربەی ئەو كەسانەی تووشی كۆرۆنا دەبن كەمتر نیشانەكانیان لێدەردەكەوێت، تا كۆتایی مانگی 6 زیاتر لە 70% تووشبووان بەمشێوەیە بوون، بۆیە خەڵك دەیانگوت نەخۆشەكانی ئێرە باری تەندروستیان جیگیرە، لەبەر ئەوەبوو كەرەنتینە ھەبوو دۆخەكە كۆنترۆڵ كرابوو، بەداخەوە دواتر خەڵك پابەند نوون و ڤایرۆسەكە چووە ناو كۆمەڵگە و ئێستا سەرچاوەی نادیاری بڵاوبوونەوەمان ھەیە”.

بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، تائێستا 830 ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان تۆمار كراون، 382 كەسیان لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە و 14 حاڵەتی گیان لەدەستدان ھەیە.

Back to top button