وەزارەتی تەندروستی: لە دهۆك 19 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، نۆزدە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانکران.

وەزارەتی تەندروستی ئاشکرایکردوە توشبووەکان لە ھەشت پیاو و ھەشت ئافرەت و سێ منداڵ پێکهاتوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە ھەموویان بەرکەوتووی تووشبوێکی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێکی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.

ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ 33 حاڵەتی دیکە لە پارێزگای دهۆک تۆمارکراوە.

Back to top button