وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بڕیارێكى بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوتابییان ده‌ركرد
وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە مەبەستی پاراستنی كوالێتی خوێندن، لە دەستپێكی ساڵی خوێندنی 2020- 2021 قەرەبووی قوتابیان و خوێندكاران بكرێتەوە.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كه واژۆى ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى له‌سه‌ره، وێنهیهكیشى ده‌ست ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) كه‌وتووه، تێیدا باس له‌وه كراوه، ئاماژه به كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له ڕۆژى شه‌ممه 30/5/2020، به مه‌به‌ستى پاراستنى كوالێتیی خوێندن و فێربوونى قوتابییان له پرۆسه‌ى خوێندنى ساڵى 2019 – 2020 و چۆنیه‌تیی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوتابییان بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه به‌هۆى خۆپارێزى له كۆرۆنا له ناوه‌نده‌كانى خوێندن نه‌توانراوه سوودیان لێ وه‌ربگیرێت، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بڕیارى دا:
– له ده‌ستپێكى ساڵى نوێى خوێندنى 2020 – 2021، قه‌ره‌بووى قوتابییانى بنه‌ڕه‌تى و ئاماده‌یی و په‌یمانگه‌كان بكرێته‌وه.