بومەلەرزەیەك رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رویدا و به‌هۆی به‌هێزیی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ستیان پێكرد.
ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌زانیی تاران ئاشكرایكرد كه بومه‌له‌رزه‌كه له پارێزگاكانی ئیلام و كرماشان و سنه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رویداوه و ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌كه ناوچه‌ی ساڵح ئابادی پارێزگای ئیلام بووه.
هەروەها بەپێی داتاکانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەڵمانی گوڕی بومەلەرزەکە شەش و پۆینت سێ بووە .
هاوکات بەشێک لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت دانیشتوانی شاری سلێمانی هەستیان بە گوڕی بومەلەرزەکە کردوە.