داواكاری گشتیی هەرێمی کوردستان هۆشداریی دەداتە ئەو کەس و لایەنانەی ژیانی خەڵکی بەهۆی کۆرۆناوە دەخەنە مەترسییەوە
دوای ئهوهی وهزارهتی ناوخۆی ههرێمی كوردستان بڕیاری قهدهغهی هاتوچۆی راگهیاند به هۆی زۆربوونی توشوبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، چهند حزبێكی سیاسی و چهند لایهنێك و كهسێك دژ به بڕیارهكه له ههوڵی بڵاوكردنهوهی زانیاری ناراستن له بارهی مهترسیهكانی كۆرۆنا و .
لهراگهیاندراوێكدا داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی كردهوه كه نابێ پەتای کۆرۆنا بە سیاسی بکرێ و بۆ بەرژەوەندیی تایبەت بەکار بهێندرێت.
داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان بە یٔاماژەکردن بە مەترسییەکانی پەتای کۆرۆنا، رایگەیاندووە، یٔەو کەس و لایەنانەی هانی خەڵک دەدەن بۆ شکاندنی قەدەغەی هاتوچۆ و رێنماییە پزیشکییەکان، دەبێ بەرپرسیارێتیی بڵاوبوونەوەی پەتاکە لە یٔەستۆ بگرن و قەرەبووی تووشبوو و کەسوکاری مردووان بە پەتاکە، بکاتەوە.
داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان داوا لە هەمووان دەکات بەشێوەیەکی بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ یٔەو بارودۆخە بکەن و بە گرتنەبەری رێکاریی یاسایی لە دژیان، هۆشداریی داوەتە یٔەو کەس و لایەنانەی سەرپێچی دەکەن و ژیانی هاووڵاتییان دەخەنە مەترسییەوە.