دوو تووشبوی نوێی كۆرۆنا لەهەولێر تۆماركران
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، دوو تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەپارێزگای هەولێر تۆماركران.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، دوو تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەپارێزگای هەولێر تۆماركران كە دانیشتووی ناحیەی خەلیفانن لەقەزای سۆران.
دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا، دوو ئافرەت تەمەن ٧٥ و ٣٢ ساڵ، تووشبوێکیان نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەیە و تووشبووەکەی دیکە بەرکەوتووی ھەمان نەخۆشە.
هەردوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی خەلیفان لە قەزای سۆرانن.
وەزارەتی تەندروستی
٣ حوزەیران ٢٠٢٠