وەزارەتی رۆشنبیری هۆشداریەکی توند دەداتە کەناڵی NRT

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو کەنالی ئێن ئارتی بەردەوام لەژێر کاریگەری سیاسەتەکانی حزبەکەی هاوڵاتیان ساردکاتەوە لە جێبەجێکردنی رێنمای تەندروستی وەزاەرتی رۆشنبیری ئاگاداری نامەیەکی ئاراستەی ئەو کەناڵەکرد.

بە پێی نوسراوێک کە لەوەزارەتی رۆشنبیری دەرچوەو ناوەرۆکەکەی هۆشداریەکی تێدایە بۆ کەنالی NRT تێیدا هاتووە تێبینیمان کردووە کەنالەکەتان دوور لە پرەنسیپە گشتیەکان و یاسای کاری میدیایی لە هەوڵدان رێنماییە خۆ پارێزیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەلا رێدا ببەن.

هەروەها وەزارەتی رۆشنبیری رایگەیاندووە ئاگادارتان دەکەینەوە کە رەچاوی بارودۆخی هەرێمی کوردستان بکەن، پابەندی یاساو رێنماییەکان بن بە پێچەوانەوە رێککاری یاسایتان لە دژ دەگرینەبەر.

Back to top button