لە سلێمانی رێژەی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە 1000 كەس تێپەریوە
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە دەسەڵاتی سیاسی سلێمانی (یەكێتی) رێگا بە بڵاو كردنەوەی زانیاریەكان لەبارەی ژمارەی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا نادات، بەڵام سەرچاوە نافەرمیەكان ئاشكرا دەكەن كە نەخۆشخانەكانی سلێمانی پڕن لە نەخۆشی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا”.
سەرچاوەكی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە، كە ژمارەی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی لە (1000) كەس تێپەری كردووە، كە نشانەكانیان هەیە نەك پشكنینیان بۆ كرابێت، واتا لە ئێستادا شاری سلێمانی بەتەواوتی لەدەست دەرچووە”.
سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات لە ئێستادا لە شاری سلێمانی دەبێت بیر لە رێگاچارەی تر بكرێتەوە، چونكە ئامێری هەناسەی دەستكرد 250 دانەیە، بەشێكی زۆریش پێویستیان پێییە..