ئاماری دزە پێكراوەكان لە سلێمانی 1520كەسی تێپەراندووە
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە لە زۆنی دەسەڵاتی سیاسی یەكێتی، 1520كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە، بەڵام داتای فەرمی لەلایان دەسەڵاتی سیاسی رێگری لێدەكرێت، دكتۆرەكان لە سلێمانی راستی رووداوەكە ئاشكرا دەكەن”.
دكتۆرێكی لەبەشی هەناوی نەخۆشخانەی سلێمانی لەبەر هەستیاری بابەتەكە ناوەكەی لەلایان دەزگای میدیایی خواكوڕك دەپارێزرێت رایگەیاندووە، نەخۆشخانەكان بەپێی شوێن بۆ نەخۆش ژمارەیان پڕ بووە لە هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رۆژانەش ئەو ژمارەیە لە بەرز بوونەوە دایە، بەڵام دەسەڵاتی سیاسی لە سلێمانی رێگا دەگرێت لە زانیاری لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو شارە”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەتەواوی ناكۆكە لەگەڵ ئەو جۆڕە مامەڵەیەی كە لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو شارە دەكرێت بۆیە بەتەواوتی دەسەڵاتی رادەستی جێگرەكەی كردووە و خۆشی وەك دكتۆرێك لە ئەرك دایە”.
دكتۆرەكەی كە ناوی لای خواكوڕك پارێزراوە، دەشلێت، ژمارەی تووش بووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا یەك رۆژ بەر لە ئێستا بەگوێرەی زانیاریەكان “بەڵام پشت راست نەكراوەتەوە”، بەهۆی رێگریەكان، ژمارەكە لە یەك رۆژی رابردوو گەیشتۆتە (1520) كەس كە نیشانەكانی نەخۆشیان هەیە”.
ئەو زانیاریانەی كە دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە تا ئێستا پشتراست نەكراوەتەوە، بەڵام بەهۆی رێگرەیەكانی دەسەڵاتی سیاسی ( یەكێتی) لە ژمارەی راستەقینەی هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دزە پێدەكرێت بۆیە گومان لە ژمارەی راستەقینەی هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی هەیە”.