پارێزگاری دهۆک قەدەغەی هاتوچۆی درێژ کردەوە

ئەگەرچی بڕیار بوو ئەمڕۆ ئێوارە قەدەغەی هاتوچۆ هەلبگیرێت بەڵام پارێزگاری دهۆک لەبەر زۆری ژمارەی تووشبووانی بڕیاریدا٢٤ کاتژمێری دیکە قەدەغەی هاتوچۆ درێژ بکاتەوە.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییدا،فەرهاد ئەمین پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، داوا لە خەڵکی شارەکە دەکەم تاوەکو 24 کاژێری دیکە هاوکارمان بن، لەبەرئەوە تەنیا رێگە بە تیمە تەندروستییەکان و ئەوانە دەدرێت کە رێگەپێدرانیان بۆ کراوە.

ئەمەش دوای ئەوەهات کە ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا بە خێرای زیادی کردووتاوەکو ئێستا 91 کەس لە سنووری پارێزگای دهۆک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. لەو ژمارەیە 21 کەس چاکبوونەتەوە. ئێستا 70 کەس ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا چالاکە.

Back to top button