گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: مووچه‌ی پله تایبه‌ته‌كان كه‌مده‌كرێته‌وه
وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، موچەی پلەباڵاكان بە رێژەیەكی زۆر كەمدەكرێتەوە، وتیشی، ئامادەكاری دەكەن بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا و وتیشی، هەركەسێك ئاسایشی تەندروستی بشێوێنێت دەدرێتە دادگا.
جوتیار عادل گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا گوتی: ئەمرۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەڕیوەچووحكومەتی هەرێمی كوردستان بڕوای بە ڕینمایی و بڕیارەكانی تایبەت بە خۆپارێزی هەبووە تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داوا لە هاوڵاتیانیش دەكەین پابەندی ڕێنماییەكان بن.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا له باره‌ی زیاد بوونی رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا كه ئه‌مه رێژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره و ده‌بێت خه‌لكی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی پابه‌ندی رێنماییه‌كان بێت هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند هەركەسێكیش لە مەترسییەكانی ئەم ڤایرۆسە كەم بكاتەوە ڕووبە ڕووی یاسا دەبێتەوە، چونكە ئه‌مه مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر خه‌لك و له هه‌مانكاتدا بەرژەوەندی هاوڵاتیانی كوردستان لەوەدایە كە ئاسایشی خەڵكی كوردستان پارێزراو بێ گوته‌بێژی حكومه‌ت راشیگه‌یاند كه ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا و ، ئێستا لە قۆناغی ئامادەكاری داتاكانداین لە ئاستی وەزارەتەكان بۆ ئەوەی لەگەڵ بەغدا دانیشین و ئەو داتایانە دەخەینە بەردەم بەغدا بۆ ئەوەی بەپێی ئەو زانیارییانە مافی هەرێمی كوردستان دیاری بكرێت بە پێی شایستەی هەرێمی كوردستان.
جوتیار عادل راشیگه‌یاند لەچەند رۆژی داهاتوو لە نێوان عیراق و ئەمریكا گفتوگۆی چوارچێوەی ڕێككەوتنی ستراتیژی دەستپێدەكات بۆ بەشداری ئەو كۆبوونەوەیەش وەفدی هەرێمی كوردستان بەشداری دەكات
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوته‌بێژی حكومه‌ت باسی یاسایی چاكسازی كرد و رایگه‌یاند. ئێمە لەسەرەتای كابینەی نۆیەمەوه بەردەوام دەبین لە بەدیهێنانی دادوەری و شەفافییەت و جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەی داومانە، بەر لە مانگێك بڕیاردراوە كە موچەی پلە تایبەتەكان كەم دەكرێتەوە و جیاوازی موچە تایبەت و پلەباڵاكان و فەرمانبەرانی دیكە نزیك دەكرێتەوە ئەمڕۆش ڕاپۆرتێك لەوبارەیەوە خرایە ڕوو و وە ئەو یاسایە جێبەجێ دەكرێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای مافەكانی نەخۆش و ئەركەكانی پەسەندكرد و بەپێێ ڕیكاری یاساییش ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستان دەكرێن.