خۆپیشاندەران بەرپرسێكیان ناچاری دەست لەكاركێشانەوە كرد
لە شاری زیقاڕ خۆپیشاندانێك دژی لاوازی كەرتی تەندروستی ئەنجامدراو خۆپیشاندەران بە زۆر بەڕێوەبەری تەندروستی ناچار دەكەن دەست لەكاركێشانەوە پێشكەش بكات
خۆپیشاندەران چونە نوسینگەی بەڕێوەبەری تەندروستی و ڕایانگەیاند گەر بەڕێوەبەر دەست لەكاركێشانەوە پێشكەش نەكات ئەوا بیناكەی بەسەردا دەسوتێنن
ناچار عەبدولحسێن جابری بەڕێوەبەری تەندروستی زیقاڕ بە ناچاری دەست لەكاركێشانەوەی خۆی نوسی لەژێر فشاری خۆپیشاندەران