بەرێوەبەری گشتی تەندروستی  ڕاگەیاندراوێک ئاراستەی دانیشتوانی پایتەخت دەکات

 

لەو ڕاگەیاندراوەدا بەریوەبەری  گشتی تەندروستی هەولێر ، وێڕای سپاس و پێزانین بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو دانیشتووانی هەولێر ، دوایین ئاماری تایبەت بە کۆرۆنا لە بارەی هەولێرەوە دەخاتە روو کە بەم شێوەی خوارەوە دەقەکەی دەبینن

 

 

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر

  • هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

 

  • کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۲۳٠) کەس.

 

  • سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە

خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

 

  • زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

 

د. دلۆڤان محمدفاتح جلال

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر

۳ی حوزیرانی ۲٠۲٠

Back to top button