وەزارەتی تەندروستی چەند ڕێنماییەک بۆ شوێنە گەشتیاریەکان بە یاسایی دەکات
لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بیست خاڵی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ شوێنە گەشتیاریەکان بە یاسایی دەکات .
هاوکات ئاماژە بە وە کراوە لادان لەو یاسا و ڕێنماییانە دەبێتە هۆی سزا دان و ئەگەری داخرانی ئەو شوێنەی یاسای خۆپاراستنی ڕەچاو نەکردووە
چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ بنکە گەشتیاریەکان
1- هەڵواسینی ڕێنماییه‌كانی ده‌رچوو له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌رباره‌ی چۆنییه‌تی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆڕۆنا له بنكه گه‌شتیارییه‌كان.
2- قەدەغەکردنی کێشانی نێرگه‌له بەهەموو شێوازێک له ده‌ره‌وه‌و ناوەوەی بنكه گه‌شتیارییەکان.
3- قەدەغە کردنی ئاهه‌نگ گێڕان ولایڤ موزیك به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك .
4- كه‌م كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسی پێویسته بۆ هه‌ر مێزێك له‌چوار كورسی زیاتر نەبێت.
5- كه‌م كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی مێز بەشێوازێک دوری نێوان دوو مێز له‌سێ مه‌تر كه‌متر نه‌بێت.
6- به‌كارهێنانی پێداویستی سەفەری کەبۆ یەک جار بەکاردێت جگە لەبنکە گەشتیارییەکانی پێنج و چوار ئەستێرە.
7- پۆشینی سه‌ر مێزه‌كان به‌كاغه‌زی سه‌فه‌ری یان(نایلۆنی سه‌فه‌ری) و گۆڕینیان بەبەردەوام.
8- كردنه‌وه‌ی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
9- زیادكردنی ئامێری هه‌وا گۆڕكێ كاركردنیان به‌به‌رده‌وامی.
10- ته‌عقیم كردنی ڕۆژانەی سه‌رجه‌م شوێنه‌كان بەبەردەوام.
11- به‌كار نه‌هێنانی مینیۆی خواردن(Menu) .
12- پاك ڕاگرتنی ده‌ست شۆرەکان و دانانی کەسێک بۆ خاوێن کردنەوەو ته‌عقیم كردنیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
13- ڕێگه نه‌دان به‌هیچ کەسێکك بۆ چونە ژوره‌وه‌ی بنکە به‌بێ به‌ستنیی ماسك و پەنجەوانە.
14- پێویسته كارمه‌ندانی بنكه به‌به‌رده‌وام ماسك و پەنجەوانە ببەستن.
15- ته‌عقیم كردنی به‌رزكه‌ره‌وه(مصعد) لەبنکە گەشتیارییەکان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
16- به‌كارهێنانی باخچه‌كانی بنكه بۆ دانیشتنی مێوانەکان.
17- دوایین کات بۆکردنەوەی بنکەکان تاوەکو کاتژمێر(1)ی شەو دەبێت.
18- بەکارنەهێنانی سیستەمی (Valet Parking Service) بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل.
19- دانانی به‌ربه‌ست و جیاكه‌ره‌وه له‌نیوان میوان و (كاشێر.پێشوازی) بەپێی پێویست
20- له‌كاتی جێ به‌جێ نه‌كردنی هه‌ر بڕگه‌یه‌ك له‌بڕگه‌كانی سه‌ره‌وه بنكه توشی سزای دەبن.