گەرمیان : دووحاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات لە ئەنجامی پشکنینەکان بۆ گومانلێکراوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ، دوو حاڵەتی نوێ لە گەرمیان تۆمار کراوە
دهقی راگهیهندراوهكهی وهزارهتی تهندروستی:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، دوو ئافرەت تەمەن 36 و 26 ساڵ، تووشبووی یەکەم بەرکەوتهی تووشبوانی پێشووە، تووشبووی دووەم سەردانی شاری بەغدادی کردووە.
دانیشتووی گەرەکەکانی شەھیدان و بەردەسوورن لە قەزای کەلار.
وەزارەتی تەندروستی
3 حوزەیران 2020