سەرۆکی حکومەت :هاندانی خەڵک بۆ پابەند نەبوونی ڕێنماییەکانی تەندروستی سزای یاسایی دەبێت
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کابینەی حکومەتدا ڕاگەیاند زۆرن ئەوانەی دەیانەوێت ڕێکارەکانی تەندروستی بە سیاسی بکەن ، بۆیەش گومان دەخەنە سەر بوونی مەترسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان .
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکات ڕادەگەیەنێت” حکومەتی هەرێم کوردستان بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری هەر رێکارێك بۆ پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتییان و کەمتەرخەمی ناکات و وەک ڕابردوو چێ پێویست بێت ئەنجامی دەدات .
روونیشی دەکاتەوە لە ئێستادا بەرپرسیارەتی سەلامەتی دەکەوێتە ئەستۆی خەڵک.
لە کۆتاییشدا بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئەو بنەماڵانەکرد کە بە هۆی کۆرۆناوە کەسانێکیان لە دەست داوە