لە كفری تەقە لە بارەگای ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا
بەرپرسی ناوچەی كفری پارتی دیموكراتی كوردستان سەباح عەزیز لەو بارەیەوە رایگەیاندووە”كۆمەڵێك چەكداری نەناسراو تەقەیان لە بارەگانی ناوچەی پارتی لە كفری كردووە، هەروەها رشی گەیاندووە، لەئەنجامی ئاڵۆزی نێوان هێزەكانی ئەمنی و خۆپێشاندان ئەو تەقانە ئاراستەی ناوچەكەمان كراوە”.
هەروەها راشی گەیاندووە” ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندانەکان دروست بووە، ژمارەیەک لە ڕێکخەرەکان گیراون، داوایان کردووە ئازاد بکرێن و دواتر ئازاد کراون، بەم هۆیەشەوە جۆرێک لە ئاڵۆزی لەنێو شارەکەدا هەبووە”.
هەروەها لەبارەی تەقەكەرەكان بەرپرسی ناوچەی كفری پارتی دیموكراتی كوردستان راشی گەیاندووە” چەند ماتۆرسكیلێك هۆیان گەیاندۆتە كۆڵانی نزیك لە ناوچەی كفری و تەقەیان لە بارەگای ناوچە كردووە” هەورەها دەشلێت” ئەوە بۆ یەكەم جار نیە تەقە لە بارەگای پارتی دەكرێت، بەڵكو لە سنوری سلێمانی بەردەوان بارەگای پارتی دەكرێتە ئامانج و تەقە لە بارەگاكانمان دەكرێت، تەقەكەرەكانیش دەستگیر ناكرێت”.
لە سنوری سلێمانی ئەوە بۆ چەندەمین جارە تەقە لە بارەگای پارتی دەكرێت و تەقەكەرەكانیش دەستگیر ناكرێت، ئەوەش وای كردووە كە جار نا جارێك تەقە لەبارەگای ئەو حزبە بكرێت، ئەمە لەكاتێكدایە، لە سنوری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك هەموو بارەگاكانی حزبەكان پارێزراون و بەڵام لەسلێمانی بەهۆی نەبوونی ئازادی سیاسی و رێگا نەدانی دەسەڵاتی سیاسی لە ئازادی سیاسی بەردەوام بارەگاكانی پارتی دەكەونە بەر هێرش، ئەوانەشی لەسنوری سلێمانی بارەگاكانیان پارێزراون كەتەنها لەچوارچێوەی سیاسەتی دەسەڵاتی سیاسی سلێمانی دژ بە پارتی كار بكەن، دەنا رێگا بە هیچ هێزێك نادرێت پێچەوانەی دەسەڵاتی سیاسی سلێمانی كە یەكێتیە كار بكات”.