له‌ سلێمانى تووشبوویه‌كى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانى له‌ده‌ست دا

تووشبووێكی كۆرۆنا لە سلێمانی، كە ماوه‌ی 19 رۆژبوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ خه‌وێندرابوو، گیانی لەدەستدا.

ئەو ھاوڵاتییە كە ناوی ئازاد حەمە عەلی ساڵح، لە دایكبووی ساڵی 1968 و باوكی سێ منداڵ بوو، دوو رۆژ لەمەوبەر لە نەخۆشخانە بۆ میدیاكان وتی: “خۆشم نازانم چۆن تووشی كۆرۆنا بووم، زۆر خۆم دەپاراست و كەم دەھاتمە دەرەوە”.

ئه‌و تووشبووه‌ دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 19 رۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌، كه‌ باری ته‌ندروستی جێگیر نه‌بوو، به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد.

بەگوێرەی ئامارەكان تائێستا 903 كەس لە ھەرێمی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و لەو ژمارەیەدا441 كەس چارەسەر كراون و 15 كەس گیانیان لەدەستداوە.

Back to top button