پێنج كه‌سی دیكه له ڕانیه تووشی كۆڕۆنا بوون
به‌ڕێوه‌به‌رایتی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین له ڕاگهێندراوێكدا تووشبوونی پێنج كه‌سی دیكه به ڤایرۆسی كۆڕۆنا ڕاگه‌یاند.
لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین رایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و توشبوان، پێنج توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (COVID-19) لە دەڤەری راپەڕین دەستنیشانکران.
ئەوەشی راگەیاندووە: توشبوەکان دوو ئافرەتن یەکێکیان تەمەنی 70 ساڵە و دانیشتوی گەرەکی چۆمانە لە شارۆچکەی چوارقوڕنە، ئەوەی دیکەیان ئافرەتیکی تەمەنی 47 ساڵە و دانیشتوی گەڕەکی راپەرینە لە شاری رانیە، لەگەڵ دوو منداڵی تەمەنی 11 و پێنج ساڵ کە دانیشتوی گەڕەکی نەورۆزن لە رانیە، منداڵی توشبوەکانی دوێنێن.
هه‌روه‌ها پیاوێكی ته‌مه‌ن 37 ساڵی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ماردینی شاری ڕانیه‌یه.
ڕاشیگه‌یاندووه: دوو له‌و نه‌خۆشانه ستافی ته‌ندروستین.