لهماوهی 24 كاتژمێرى ڕابردوودا 61 كهس له ههرێمی كوردستان تووشی كۆڕۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی تووشبووانی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و ئاشكرای كرد، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 61 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:.
ڕاگەیاندراوی ژمارە (١٠٠)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
کەرەنتین:
تاوەکو ئەوڕۆ (١٢٤٢٢) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١٠٥٨) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (١٨١) لە هەولێر، (٦٣) لە سلێمانی، (٨١٤) لە دهۆك. وە (١١٣٦٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (١٢٥) هاووڵاتی بوو.
پشکنین:
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (٣٥٥٩) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (١٤١٩) هەولێر، (١٤٧٨) سلێمانی، (٦٠١) دهۆك، (٤) گەرمیان،(٤٨) ڕاپەڕین.
دەرەنجامی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو: (٦١) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (٤) پۆزەتیڤ:
(٢) پیاو تەمەنیان (٧٥)، (٢٧) ساڵ، (٢) ئافرەت تەمەنیان (٧٥)، (٣٢) ساڵ، سێ نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، یەکیان بەرکەوتووی تووشبوانە، دوو پیاوەکە دانیشتووی گەرەکی کوێستان و ناحیەی عەنکاوەن، دوو ئافرەتەکە دانیشتووی ناحیەی خەلیفان لە قەزای سۆران لە پارێزگای ھەولێر.
پارێزگای سلێمانی (٥٧) پۆزەتیڤ:
شاری سلێمانی (٤٨) پۆزەتیڤ:
(٢٣) پیاو و (٢٣) ئافرەت و (٢) منداڵ بە تەمەنە جیاوازەکان تووشبوو. (٨) لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، (٤٠) تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەربەت، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سیدصادق، یەك تووشبوو دانیشتووی شاری کەرکوك، ئەوانی تر تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.
ئیدارەی گەرمیان (٢) پۆزەتیڤ : (٢) ئافرەت تەمەن (٣٦)، (٢٦) ساڵ، تووشبووی یەکەم بەرکەوتووی تووشبوانی پێشووە، تووشبووی دووەم سەردانی شاری بەغدادی کردووە، دانیشتووی گەرەکەکانی شەھیدان و بەردەسوورن لە قەزای کەلار.
ئیدارەی ڕاپەڕین (٧) پۆزەتیڤ :
(٢) پیاو تەمەنیان )٤٣(، (٣٧) ساڵ و (٣) ئافرەت تەمەنیان (٧٠)، (٤٧)، )٣٢( ساڵ، (٢) منداڵ (١١)، (٤) ساڵ سێ نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، چوار بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دانیشتووی گەڕەکەکانی نەورۆز، ڕاپەڕین، ماردین لە قەزای ڕانیە، گەڕەکی چۆمان لە شارۆچکەی چوارقوڕنە.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٨٢٩٢٦) پشکنین بووە)
ئاماری گشتی:
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٩١٠) تووشبوو، لەنێویاندا (١٦) مردن هەیە و (٤٤١) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (٤٥٣) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٤ حوزەیران