هەولێر : سەت و پەنجا هەزار دەمامک بێ بەرانبەر دابەشکرا
بۆ بەردەوام بوون لە رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە بەرژەوەندی سەلامەتی هاووڵاتیان ئەمڕۆ پێنج شەممە ، بە بەشداری و ئامادەبوونی پاریزگاری هەولێر دەست کرا بە دابەشکردنی 150 هەزار دەمامک لە ناو سار هەولێردا .
لە هەڵمەتێکدا لە شارۆچکەی کەسنەزان و بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر بە یاوەری جێگری پارێزگار و قایمقامی قەزای دەشتی هەولێردەمامک دابەشکردنی بێبەرانبەر دەستی پێکرد و بەردەوامیش دەبێت .
لەمبارەوە فرسەت سۆفی پاریزگاری هەولێر لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی کارێکی وا دەکەیین لە کاتی کردنەوەی فەرمانگە حکومەییەکان هیچ هاووڵاتییەک بێ دەمامک سەردانی ئەو سوێنانە نەکات و دەمامکیان بەسەردا دابەش دەکەیین .