ناوی بەربژێرەکان بۆ پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکانی کابینەی کازمی گەیشتە پەرلەمانی عێراق

 

 

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە ئەمڕۆ پێنج شەممە ناوی كاندیدی وەزارەكانی حكومەتەكەی مستەفا كازمی گەیشتە پەڕلەمانی عیراق کە تائێستا بە بەتاڵی ماونەتەوە .

 

تا ئێستا وەزارەتەكانی نەوت، دەرەوە، داد، بازرگانی، كشتوكاڵ، كۆچ و ڕۆشنبیری لە حكومەتەكەی كازمی بە بەتاڵی ماونەتەوە و دەزگای میدیای خواکوڕک ناوی بەربژێرەکانیش ئاشکرا دەکات کە بڕیارە رۆژی شەممە لە پەرلەمان دەنگی متمانەیان پێبدرێت .

ڕێکەوتنەکەش لە نێوان لایەنە سیاسییەکان هاتۆتە ئاراوەو کاندیدەکان بریتین لە

 

فواد حوسێن ـ دەرەوە

حاکم سالار ـ داد

حەسن نازم ـ رۆشنبیری

ئیڤان فایەق ـ کۆچ و کۆچبەران

ئیحسان عەبدولجەبار ـ نەوت

عەلا جبوری ـ بازرگانی

محەمەد عەبدولکەریم ـ کشتوکاڵ

Back to top button