چاودێرانی سیاسی :سەرۆكی حكومەت زووتر هۆشداری لە دۆخی سلێمانی داوە
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە پێش راگەیاندنی بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا هۆشداری تووندی دابوو، بەڵام بەهۆی دەسەڵاتی سیاسی سلێمانی كە یەكێتیە، بە روانگەی حزبی و بابەتێكی حزبی سەیر كرا بۆیە دۆخەكە بەم رۆژە گەیشتووە”.
پێشتر د.دلشاد عەبدرحمان راوێژكاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی هۆكاری بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی خستە ئەستۆی ئەو كەسانەی كە تیمەكانی تەندروستیان لە دەروازی باشماغ دەركردبوو، هەروەها گوتی ئەون بەرپرسن لەو دۆخە”.
سەرچاوەیەك ئاشكرا دەكات كە لەسەردەمی كەرەنتینەش دەسەڵاتی سیاسی سلێمانی و سنورەكان و دەروازەكان پابەندنەبوون بە رێنمایەكانی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوەخۆ، بەبێ پشكنین و بەبێ رێكاری تەندروستی رێگا بە هاتووچۆی بازرگانی و خەڵكانێك دراوە داخلی ناو سلێمانی بن”.