پۆلیسی توركیا سەگ بەر دەداتە گیانی ھاوڵاتییەكی كورد

 

ڕۆژنامەی زەمان بڵاوی كردەوە كە پۆلیسی تورك لە شاری دیاربەكر لە ماڵەكەی خۆیداو بە بەرچاوی خێزانەكەیەوە سەگ بەردەدەنە گیانی ھاوڵاتییەكی كورد

 

ئەو ھاوڵاتییە تۆمەتبار كراوە بە كوشتنی ئەفسەرێكی پۆلیسی تورك لە شارەكە بەڵام تا ئێستا تاوانەكەی لەسەر ساغ نەبۆتەوە

 

ھێزەكانی پۆلیس بەشێوەیەكی نا مرۆڤانەو دور لە یاسا لە جیات  لێكۆڵینەوە لە بنكەی پۆلیس ھەر لەبەرچاو منداڵ و خێزانەكەی سەگیان بەرداوەتە گیانی ھاوڵاتییەكەو ئاسەواری زۆریش بە جەستەیەوە بەجێماوە

Back to top button