یەکێتی زانایانی ئایینی لە هەولێر داوایەک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات
لە دوای پێداچوونەوە بە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان لە رووی داهاتی رۆژانەوە ، یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان داواکارییەک ئاراستەی موسوڵمانان دەکات .
لە راگەیاندراوێکدا یەکطی زانایانی ئاینی کوردستان داوا لە هاووڵاتیان دەکات کەوا هەر نوێژخوێنێک دەبێ بە بەرماڵ و ماسک و دەستکێشەوە بچێتە مزگەوت .
هاوکات ڕەتیان کردۆتەوە ئەگەر کەسێک بەهۆی مەترسی کۆرۆنا نەچێتە مزگەوت بۆ نوێژە فەرزەکان تاوان و گوناهی دەکەوێتە ئەستۆ .
سەرەڕای ڕاگەیاندراوەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا شێخ نیاز نەقشبەندی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان داوا لە نوێژخوێنان دەکات هەموو ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروتی ڕەچاو بکەن کاتێک سەردانی مزگەوت دەکەن .