سلێمانی بەرەو کارەساتی مرۆیی
بەگوێرەی سەرچاوەكانی زانیاری دەزگای میدیایی خواكوڕك دۆخی مەترسیداری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی بەرەوكارەساتی مرۆیی هەنگاو دەنێت و سەرچاوەیەكش دەلێت دۆخەكە لە ئەستۆی هەڤال ئەبوبكر و سەباح هەورامیە”.
هەر بەگوێرەی زانیارەیەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، ئەو دۆخەی كە ئێستا دروست بووە، بۆ هۆكاری ئەوە دەگەرێتەوە، كە هەر لەسەرەتاوە پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبكر و سەباح هەورامی بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی دژی هەموو كەرنتین و پشكنینی كۆمەڵگە و قەدەغەی هاتووچۆ بوونە لە لێژنەكان”.
سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات بەشاهێدی بەرپرسی مەرزی باشماغ بەبریاری قایمقامی پێنجووین هەموو گەشتیارانی ئێران كە ژمارەیان 11 هەزار گەشتیار بووە بێ پشكنین و بێ كەرنتینە رەوانەی ماڵەوە كراوەن”.