پارەی كەرەنیتنە لە سلێمانی دزراوە و 11 هەزار گەشتیاریش بێ كەرەنتینە رەوانەی ماڵەوە كراون
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە لەماوەی رابردوو 11 هەزار كەس كە لەئێران گەراونەتەوە، بێ كەرەنتینە و پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا رەوانەی ماڵەكانیان كراوە”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیای خواكوڕك كەوتووە كۆی ئەو 11 هەزار كەسە كە لەرئێران گەراونەتەوە، هیچ پشكنینێك و كەرەنتینەیەك نەكراون و رەوانەی ماڵەوەش كراوەن، ئەمەش لەكاتێكدایە كە بەپێی رێنمایەكانی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوەخۆ نابێت لە 14رۆژ كەمتر كەرەنتینە و چەند جارێك پشكینین تا دڵنیابوون رێگا بدرێت بگەرێنەوە ماڵەكانیان، بەڵام بەبیریاری قایمقامی قایمقامی پێنجووین و بە ئاگاداری هەردوو ( پارێگاری سلێمانی و بەرێوەبەری تەندروستی 11 هەزار كەس رەوانەی ماڵەوە كراون”.
ئەوە لەكاتێكدایە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشە بودجەیەكی دابین كردووە بۆ كەرەنیتنە كردنی هاوڵاتیان كە لەدەرەوەی وڵات دەگەرێنەوە، پێشتریشن پارێزگاری سلێمانی لەو بارەیەوە گلەیشی كردبوو، بەڵام ئێستا دەركەوتووە كە 11 هەزار كەس بێ كەرەنتینە رەوانەی ماڵەوە كراون و پارەكەش دیار نەماوە”.
لە ئێستادا دۆخی سلێمانی لەپەرەسەندن دایە، هۆشداریەكان ئەوە دەردەخەن كە دۆخی تەندروستی سلێمانی لەدەست دەرچووە و پێشتریش سەرۆكی حكومەت و وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوەخۆی لەو بارەیەوە هۆشداری تووندیان دابوو بەڵام دەسەڵاتی سیاسی و ئیداری سلێمانی تەواوی هەوڵەكانی حكومەتیان بە چاوی حزبی سەیر كردوو، دۆخەكەیان بەم رۆژە گەیاند”.